وەزارەتی ناوخۆی غەززە راگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی ئاگربەستەوە تاوەکو ئێستا ٥٥٢ بارهەڵگری هاوکاری چوونەتەوە ناو غەززە.
وەزارەتی ناوخۆی غەززە راگەیاند، "لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەوە ٥٥٢ بارهەڵگری هاوکاری سنووری تێەپڕاند. ٢٤٢یان چوونەتە باکووری غەززە."
دەستنیشان کرا، لە ناو بارهەڵگرەکان سووتەمەنی، ئامێرەکانی تەندروستی و خۆراک و سەوزە و مێوە هەبوو.
دەستنیشان کرا، چالاکییەکان بۆ زیاترکردنی هاوکارییەکان بۆ ناوچەکە بەردەوامە.
بە پێی رێککەوتنەکە، دەبێت ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگر هاوکاری بچێتە ناو غەززە و لە ڕۆژی ٧م ئاگربەستدا دەبێت دەروازەی سنووری رەفەح بکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٩١ کەس.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە بەهۆی تەقینەوەی تەنێک کە داگیرکەران لەدوای خۆی بەجێیان هێشتبوو ٣ منداڵ و ٤ کەسیش بەهۆی گولڵە بریندار بوون.
لە شاری رەفەحی کەناری غەززە تەرمی ٣٩ مەدەنی دۆزرایەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران شەهید بوبوون.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی بەرخۆدان لە کاتەکان شەو لە شارۆچکەی تەمون لە باشووری شاری توباس ئەفسەرێکی داگیرکەر کوژرا و ٣ سەربازی داگیرکەریش بریندار بوون.